بە پێی بڕیاری فەرمیی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێندرا و خرایە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.
کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، لە راگەیاندنێکدا ئەم بڕیارە ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە ڕێژیمێک کە هەزاران هاووڵاتیی خۆی دەکوژێت، لە ڕێڕەوی ڕووخانی خۆیدا هەنگاو دەنێت.
کالاس هەروەها گوتی ناساندنی سپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بڕیارێکی دروست و پێویستە؛ بڕیارێک کە تا چەند هەفتە پێش ئێستا زۆر کەس دەیانگوت مەحاڵە بە ئەنجام بگات.
ئەو شانازی بە هەوڵە بەردەوام و یەکگرتووەکانی پەرلەمانی ئەورووپا دەکات کە بە شێوەیەکی گرنگ یارمەتیدەر بوون لە پێشخستنی ئەم بڕیارە و گەیشتن بە ئەم دەستکەوتە سیاسییە.
—
ئامادەکرا بۆ ژینامێدیا.